شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لیز ترەس-ی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە راسپارد و بەوەش بە فەرمی بووە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.
ئەمڕۆ سێشەممە 06-09-2022، کاتژمێر 11:20 بە کاتی لەندەن، بۆریس جۆنسن لە کۆشکی بالمۆراڵ سەردانی شاژنی کرد و لەوێ بەشێوەیەکی فەرمی دەستی لەکارکێشایەوە. دواتر پێشنیازی سەرۆکوەزیرانی نوێی بۆ شاژن کرد کە (لیز ترەس)ـە.
دواتر لیز ترەس لە کۆشکی بالمۆڕاڵ سەردانی شاژنی کرد. شاژنە ئێلیزابێسی دووەم داوای لە ترەس کرد بۆ ئەوەی حکومەتی نوێی بەریتانیا پێکبێنێت. بەوەش لیز ترەس بووە 56ـەمین سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. هاوکات بووە 15ـەمین سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە لەسەر دەستی شاژنە ئێلیزابێسی دووەمەوە پۆستی سەرۆکوەزیرانی پێ راسپێردرێت.
بەپێی یاساکانی بەریتانیا، لیز ترەس دەگەڕێتەوە لەندەن و لە داونینگ ستریت یەکەم وتاری وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا پێشکێش دەکات.

1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا