دوا بەدوای خۆپێشاندان و ناڕەزایی بەرفراوانی هاووڵاتییان دژی دەسەڵات، بەرپرسانی سریلانکا رایانگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکە بە فڕۆکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی جێهێشتووە و روویکردووەتە دوورگەکانی ماڵدیڤ.
بەرپرسانی سریلانکی رایانگەیاند، گۆتابایا راجاپاکسا (73)، سەرۆکی سریلانکا لەگەڵ هاوژین و پاسەوانێکی، بە فڕۆکەیەکی جۆری ئەنتۆنۆڤ 32 لە فڕۆکەخانەی سەرەکیی وڵاتەکەیەوە بەرەو دوورگەکانی ماڵدیڤی دراوسێ چووە.
پێشتر میدیاکانی سریلانکا ئاماژەیان بەوەدابوو کە راجاپاکسا رۆژی سێشەممە 12-7-2022، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی واژۆکردووە و رادەستی سەرۆکی پەرلەمانی کردووە بۆ ئەوەی سبەی رابگەیێندرێت.
دوای ئەوەی کە یەکەمجار لە فڕۆکەخانە رێگری لێکرا، سەرۆکی سریلانکا رۆژی سێشەممە 12-7-2022 هەوڵیدا لە رێگەی دەریاوە بە کەشتیەک وڵاتەکەی جێبهێڵێت.
راجاپاکسا بەڵێنی دابوو کە رۆژی چوارشەممە دەستلەکاربکشێتەوە و رێگە لەبەردەم “دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بکاتەوە،” ئەوەش دوای ئەوەی کە تووڕەیی خەڵک لە بەرامبەر قەیرانی ئابووری تەقییەوە.
جێی باسە، رۆژی شەممەی رابردوو، دوای ئەوەی کە سەدان خۆپێشاندەر هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی لە کۆڵۆمبۆی پایتەخت، سەرۆکی سریلانکا لە ماڵەکەی هەڵات و دواتر داوایکرد بە فڕۆکە بچێتە دوبەی.




1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا