وەزارەتی دەرەوەی سوید رایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لە پەیوەندیدان و بەردەوامی دەدەن بە گفتوگۆکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان.
کارین بۆلین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سوید SVT، رایگەیاند کە تۆبیاس بیلستروم، وەزیری دەرەوەی سوید و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە.
بە ئاماژەدان بەوەی کە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەردەوامن، بۆلین وتی “پەیوەندیمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوخۆ هەبووە، پەیوەندی و گفتوگۆکانمان بەردەوامن. پێویستە بگەڕێینەوە بۆ دۆخی جاران”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا