دەزگای هەواڵگری: رێگری لە بردنە دەرەوەی 100 پارچەی مێژوویی دەکرێت لە عێراق

دەزگای هەواڵگری: رێگری لە بردنە دەرەوەی 100 پارچەی مێژوویی دەکرێت لە عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
دەزگای هەواڵگری: رێگری لە بردنە دەرەوەی 100 پارچەی مێژوویی دەکرێت لە عێراق
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقی رایگەیاند، رێگری کراوە لە بردنە دەرەوەی 100 پارچەی شوێنەواری مێژوویی لە عێراق کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی عەباسییەکان.

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دەزگای هەواڵگری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دەستیان بەسەر 100 پارچەی شوێنەواری مێژوویی گرتووە کە بۆ سەردەمی عەباسییەکان دەگەڕێنەوە و نیازیان هەبووە بەرەو دەرەوەی وڵات بیبەن”.

ئەوەش هاتووە، “لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا 5 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە گشتیان بە هەمان تاوان داواکراوبوون”.