دوای ئەوەی کارمەندان بڕیاریاندا بۆ زیادکردنی مووچەکانیان بایکۆتی کارکردن بکەن، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەرلین هەڵوەشایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2023، بەرپرسانی فڕۆکەخانەی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئاشکرایان کرد، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە هەڵوەشاوەتەوە، دوای ئەوەی کرێکارانی فڕۆکەخانەکە بریاریاندا بایکۆتی کارکردن بکەن، هەتا ئەوکاتەی مووچەکانیان زیاد دەکەن.

بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە، بایکۆتکردنەکە لە کاتژمێر 05:30ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەکاتی هەولێر(ئەربیل) دەستپێکرد. بڕیاربووە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا 300 فڕۆکە لەو فڕۆکەخانەیە بڕوات یانیش بگاتە ئەو فڕۆکەخانەیە و نزیکەی 35 هەزار سەرنشین لە رێگەی ئەو فڕۆکەخانەیەوە گەشت بکات.
جێی باسە، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لەبەردەم بینای سەرەکی تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی بەرلین-براندێنبێرگ کۆبوونەوە، بڕیارە مانگرتنەکە بە درێژایی رۆژ بەردەوام بێت.

1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا