به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر(ئەربیل) به میدیا ناوخۆییەکانی راگه‌یاند، بكوژی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر(ئەربیل)، كه هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 51 ساڵی كوشتبوو، خۆی راده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ـی ئابی 2022، عه‌مید دلێر نه‌جار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر به میدیا ناوخۆییەکانی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 55 ساڵ بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا) له لە کۆڵانی ئارد-فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم كوشت، خۆی راده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كرد.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ناسنامه‌ی بكوژه‌كه زانراوه و پله‌ی نه‌قیبی هه‌یه له‌نێو هێزه ئه‌منییه‌كاندا، رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و، بكوژه‌كه‌ش ده‌بێته ئامۆزای كوژراوه‌كه.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وتی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.