چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی خۆپیشاندانەکان رایگەیاند، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری رووداوەکانی بەغداد دەکەین.
لەراگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکانی بەغداد داوە و تێیدا هاتووە کە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری رووداوەکانی بەغداد دەکەن و راشگەیەندراوە، “نیگەرانین لە دەستدرێژیکردنە سەر دامودەزگاکانی فەرمی”.
هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “داوا لە خەڵکی عێراق دەکەین کە باوەڕیان بە یاسا و دەستوور و شەرعیەتی دەستوور هەیە، خۆپیشاندانی ئاشتییانە بکەن و بەرگری لە دەوڵەت و شەرعیەتەکەی و دامەزراوەکانی”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی هێڵی سووە و پێویستە لەسەر هەموو عێراقییەکان بە هەموو شێوازێکی ئاشتییانە بەرگریی لێبکەن”.