پەرلەمان یاسای گەشتوگوزاری پەسەندکرد و چەند پێشنیازە یاسایەک خویندنەوەیان بۆ کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەرلەمان یاسای گەشتوگوزاری پەسەندکرد و چەند پێشنیازە یاسایەک خویندنەوەیان بۆ کرا

پەرلەمان یاسای گەشتوگوزاری پەسەندکرد و چەند پێشنیازە یاسایەک خویندنەوەیان بۆ کرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پەرلەمان یاسای گەشتوگوزاری پەسەندکرد و چەند پێشنیازە یاسایەک خویندنەوەیان بۆ کرا
0

لایک

پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ یاسای گەشتوگوزاری پەسەندکرد و هەروەها خویندنەوەی یەکەم بۆ دوو پێشنیازە یاسا و خویندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسایەک و دوو پرۆژە یاسا کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 6ـی 2022، پەرلەمانی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی دانیشتنی بەهارەی ساڵی چوارەم بەڕێوەچوو کە تێیدا یاسای گەشتوگوزاری پەسەندکرد و هەروەها خویندنەوەی یەکەم بۆ دوو پێشنیازە یاسا و خویندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسایەک و دوو پرۆژە یاسا کرا.

هاوکات لە دانیشتنەکەدا به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ كه‌ بریتی بو له‌ دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ڕاپۆرتی ده‌نگدانى لێژنه‌ی هاوبه‌ش، هه‌ردو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له دانیشتنی پێشوتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دوه‌می پێشنیازه‌یاساكه خرابوونەڕوو.

شایەنی باسە پێسنیازە یاساکە بە دەنگی 82 پەرلەمانتار پەسەندکرا. هەر وەک لە خاڵی دووەمی بەرنامەی کار ئاماژەی پێکرابوو، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه ‌یاساى سەندیكاى خاوەن پیشە تەندروستییەكان و پێشنیازه ‌یاساى پاراستنی ئاژەڵان و پێشنیازه‌یاساى پاراستنی مافی ئاژەڵان كرا.

خاڵی سێیەمی بەرنامەی کاری پەرلەمان کە بریتیبوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵەی ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008.


سەرجەمیان به‌ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرانه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن و به‌مجۆره له‌لایه‌ن ‌لێژنه‌ تایبتمه‌نده‌كانه‌وه‌، ‌ناونیشان و ماده به ماده ‌و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كان ‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنى پێشنیازەیاساكه و هه‌ردو پڕۆژه‌یاساكه‌ خوێندرانه‌وه‌.