پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕایەوە

پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕایەوە
0

لایک

وەزارەتی پشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019 ـی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد کە خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە و تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ 6ـی تەمموزی 2022، دوای رەزامەندی بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019 ـی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواو کردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی 2018 و 2019ـی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کرد و رێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر”.

هاوکات لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند کە کار کراوە بۆ تەواو کردنی خشتەکانی 2018 و 2019ـی  یەکەکانی 70 و 80، موژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی70 و 80 دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت”.