هەرێم: حکوومەتی عێراق ناچارە بە زەبری ھێز پەکەکە لە شنگال دەربکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەرێم: حکوومەتی عێراق ناچارە بە زەبری ھێز پەکەکە لە شنگال دەربکات

هەرێم: حکوومەتی عێراق ناچارە بە زەبری ھێز پەکەکە لە شنگال دەربکات

لیوا عەبدولخالق تەلعەت نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند "حکومەتی عێراق ناچارە بە زەبری ھێز پەکەکە لە شنگال دەربکات".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
هەرێم: حکوومەتی عێراق ناچارە بە زەبری ھێز پەکەکە لە شنگال دەربکات
0

لایک

لیوا عەبدولخالق تەلعەت نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند “حکومەتی عێراق ناچارە بە زەبری ھێز پەکەکە لە شنگال دەربکات”.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە ئێستا ھیچ بەندێکی رێککەوتنی ھەرێم و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی سنجار جێبەجێ نەکراوە و لە داھاتوودا کێشەی گەورە لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگال دەکەوێتەوە.

ئەو نوێنەرەی هەرێم وتیشی “ئەگەر رەوشی شنگال بەم شێوەی ئێستا بمێنێتەوە و چەکدارانی پەکەکە و ھەموو ئەو چەکدارانەی دیکەی کە ناشەرعین لە ناوچەکە نەکشێنەوە، ئەوا حکوومەتی عێراق ناچار دەبێت بە زەبری ھێز لە شنگال و دەورووبەری وەدەریان بنێت”.

راشیگەیاند “ھەتا ئەو گرووپە چەکدارانە لە شنگال دەرنەچن، ئەوا دەبنە رێگر لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان و حکوومەتی خۆجێی شنگال، چونکە ئەوانە ئاستەنگ بۆ دانانی قایمقام و بەرپرسانی حکوومەتیش دروست دەکەن”.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە چەکدارانی پەکەکە لە شنگال لە ھەموو روویەکەوە رێگری دەکەن بۆ ئەوەی رەوشی ناوچەکە ئاسایی نەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد کە چەکدارانی پەکەکە کاریگەرییان کردووەتە سەر رەوشی خزمەتگوزاری و بەڕێوەبردنی ئیدارەی حکوومەت لە سنجار، ئەو پێکدادانەی دروست دەبن لەنێوان پەکەکە و ھێزە عێراقییەکان نیشانەی ئەوەن کە پەکەکە بووەتە سەرچاوەی کێشە لە سنجار.