نێچیرڤان بارزانی له‌ساڵیادی راپه‌ڕیندا په‌یامێک ئاڕاسته‌ی خه‌ڵک و لایه‌نه‌كان ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی له‌ساڵیادی راپه‌ڕیندا په‌یامێک ئاڕاسته‌ی خه‌ڵک و لایه‌نه‌كان ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی له‌ساڵیادی راپه‌ڕیندا په‌یامێک ئاڕاسته‌ی خه‌ڵک و لایه‌نه‌كان ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
نێچیرڤان بارزانی له‌ساڵیادی راپه‌ڕیندا په‌یامێک ئاڕاسته‌ی خه‌ڵک و لایه‌نه‌كان ده‌كات
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی یادی راپەڕین لە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەکان دەکات و دەڵێت، بە گەشبینییەوە بۆ داهاتوویەکی باشتر دەڕوانن.
ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر ساڵیادی راپەڕین تێدەپەڕێت. بەو بۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، “راپەڕین دەربڕی خواست و باوەڕ و ئیرادەی پته‌وى گەلی کوردستان بوو له‌پێناو ژیان و داهاتوويه‌كى باشترى ئازاد و سەرفراز و رەتکردنەوەی ستەم و زۆرداريدا. بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و گه‌ل و جه‌ماوه‌رى راپه‌ڕيو و يه‌كڕيزيى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بوو.”
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، “با ئه‌م ياده‌ هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى گيانى ته‌بايى، پێكه‌وه‌يى، يه‌كڕيزى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و كاركردن له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كه‌ شه‌هيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان گيانيان له‌سه‌ر دانا”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، “راپەڕین دەروازەی واڵای گەلی کوردستان بوو بۆ قۆناخی نوێی خۆبەڕێوەبردن و دامەزراندنی دامەزراوە شەرعی و فەرمیيەکانی هەرێمی کوردستان کە پاش ئازادیی عێراق لە دەستووردا جێگیر کران، لە نێوخۆ و دنیای دەرەوەشدا بە فەرمی ناسران و مامەڵەيان لەگەڵدا دەکرێت.”
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پابه‌نديمان به‌ ئامانجه‌كانى راپه‌ڕينه‌وه‌، به‌ هيوا و ئومێد، به‌ بڕوا و گه‌شبينييه‌وه‌ بۆ داهاتوويه‌كى باشتر ده‌ڕوانين و به‌ رێز و شكۆوه‌ يادى شه‌هيدانى راپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى کوردستان ده‌كه‌ينه‌وه‌”.