سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای بابل رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له رووداوێكی هاتووچۆدا له باشوری پارێزگاكه 11 كه‌س سه‌ردانیكاری ئێرانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای بابل ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، روداوێكی هاتوچۆ له نێوان ئۆتۆمبێك كه 11 سه‌ردانیكاری ئێرانی هه‌ڵگرتوه و ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا روویداوه و به‌هۆیه‌وه 11 سه‌ردانیكار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای ناحیه‌ی “الشوملی” له باشوری پارێزگای بابل روویداوه، دوای روداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
هاوكات ئه‌مڕۆ له رووداوێكی دیكه‌ی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوک- به‌غداد پێنج سه‌ردانیكار برینداربون، برینی یه‌كێك له برینداره‌كان سه‌خته.