سوودانی 64 قوتابخانە لە بەسرە دەکاتەوە

سوودانی 64 قوتابخانە لە بەسرە دەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی 64 قوتابخانە لە بەسرە دەکاتەوە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، 64 قوتابخانە لە سەرانسەری سنووری پارێزگای بەسرە دەکاتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری وەزیری پەروەردە و پارێزگاری بەسرە، بەشداریکرد لە کردنەوەی قوتابخانەی (زەهەبل ئەسوەد)ـی سەرەتایی کچان لە بەسرە و رایگەیاند، (64 قوتابخانە لە سنووری پارێزگای بەسرە دەکەینەوە)”.

لەمیانی کردنەوەی قوتابخانەکەدا سوودانی وتی، “حکومەتی عێراق پێداگرە لەسەر بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە، بۆ ئەم بابەتەش هەرچی پێویست بێت دەکرێت بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نوێ”.

ئەوەش هاتووە، ئەو 64 قوتابخانەیە دابەشدەکرێن بەسەر ناوچە جیاوازەکانی بەسرە بەمشێوەیە:

ناوەندی پارێزگای بەسرە 18 قوتابخانە.
باکووری بەسرە 25 قوتابخانە.
قەزای زوبێر رۆژئاوای بەسرە 12 قوتابخانە.
قەزای شەتولعەرەب رۆژهەڵاتی بەسرە 6 قوتابخانە.
قەزای ئەبیل خەتیب باشووری بەسرە 3 قوتابخانە.