بەغداد.. گۆڕەپانى تەحریر بە بلۆکى کۆنکریتى داخرا

بەغداد.. گۆڕەپانى تەحریر بە بلۆکى کۆنکریتى داخرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بەغداد.. گۆڕەپانى تەحریر بە بلۆکى کۆنکریتى داخرا
0

لایک

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان دەستیان کرد بە داخستنی پردی ڕەشید لە ناوەندی بەغدادی پایتەخت.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانى عێراقى راگەیاند، “هێزە ئەمنییەکان پردی ئەلسیناکى ناسراو بە ڕەشیدیان بە بلۆکی کۆنکرێتی داخستوە و دوای ئەوەی پێشتر پردێکى تریشییان داخست بوو کە پردی ئەلجمھورییە بوو”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەروەها هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە دابەزاندنی بلۆکى کۆنکرێتی لە نزیک دەروازەی چوونە ژوورەوەی گۆڕەپانی تەحریر، وەک ئامادەکارییەک بۆ داخستنیان و لە ئێستاشدا زۆربەی پردەکانی شاری بەغداد داخراون”.

ئەمە لە کاتێکدایە گرتنەبەرى ئەم ڕێو شوێنە ئەمنیە هاوکاتە لەگەڵ دانیشتنی ئەمڕۆی پێنجشەممەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکیکۆمار.