دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی رووداوەکانی 11ـی سێپتەمبەر وتارێکی پێشکەشکرد

دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی رووداوەکانی 11ـی سێپتەمبەر وتارێکی پێشکەشکرد

ئه‌یلول 11, 2025 21:06
دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی رووداوەکانی 11ـی سێپتەمبەر وتارێکی پێشکەشکرد
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لە ٢٤ـەمین ساڵیادی رووداوەکانی ١١ـی سێپتەمبەری ٢٠٠١ کرد و لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا هەرگیز ئەو رووداوانە لەیاد ناکات.

بە بەشداری هەریەک لە مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا، جەنەرال دان کەین سەرۆکی دەستەی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا، پیت هێگسێس، دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی رووداوەکانی ١١ـی سێپتەمبەر وتارێکی پێشکەشکرد و بەشێک لە رووداو و بەسەرهاتەکانی ئەو رۆژەی بۆ ئەمریکییەکان گێڕایەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو رووداوانە هەمیشە هانیان دەدات بۆ ئەوەی بەرگری لە نەتەوەیەک بکەن کە شایستەیە و پارێزگاری لە بەها باڵاکانی و ئەو ئازادییە بکەن کە لە پێناویدا گیانیان بەخشیووە.

لە هێرشەکەی  ١١ـی سێپتەمبەری ٢٠٠١ کە ئەوکات جۆرج بۆشی کوڕ سەرۆکی ئەمریکا بوو نزیکەی سێ هەزار کەس کوژران و ئەمریکا جەنگی دژی تیرۆری لەسەر ئاستی جیهان ڕاگەیاند.  

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (1)