سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕایگەیاند، سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانه.
ئەمڕۆ هەینی، ٢٤ـی نیسانی ٢٩٢٦، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، جەختی لە پێویستی گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە لە زووترین کاتدا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، “پەلەی نییە” لە هەڵگیرساندنی شەڕ دژی ئێران.
ماکرۆن پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانی یەکێتیی ئەورووپا لە قوبرس، کە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بانگهێشت کرابوون، ڕایگەیاند، “پێموایە بەرژەوەندی هەموومان لەوەدایە کە بە زووترین کات سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و ئابووری جیهانیش ئارام ببێتەوە.”
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتیكی ئاژانسی فڕانس پرێس، ئه‌م په‌یامه‌ی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا وه‌ك وه‌ڵامیك بوو بۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه گوتبووی كه له جه‌نگی سه‌ر ئێران‌دا په‌له ناكات.