ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) کەسێک دەستگیر دەکات کە برێکی زۆر دۆلار و یۆڕۆی ساختەی پێبووە

ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) کەسێک دەستگیر دەکات کە برێکی زۆر دۆلار و یۆڕۆی ساختەی پێبووە

نیسان 19, 2026 22:03
ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) کەسێک دەستگیر دەکات کە برێکی زۆر دۆلار و یۆڕۆی ساختەی پێبووە
0

لایک

ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە رێژەیەكی زۆر دۆلار و یۆڕۆی ساختەی پێ بووە و نیازی وابووە لە بازاڕەكان شاری هەولێر(ئەربیل) ساغی بكاتەوە.

ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ز، ع، ع) مان دەستگیر کرد.

راشیگەیاند: تۆمەتبارەكە بڕی ١٢٠ هەزار دۆلار ئەمریکی لە جۆری (١٠٠ دۆلاری) ساختە، هەروەها بڕی ٢٤ هەزار و ٦٠٠ دراوی ساختەی لە جۆری دراوی (٢٠٠ یۆڕۆ)ی لە لابووە.ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) هەروەها ڕایگەیاند: تۆمەتبارەكە بەنیاز بووە لە بازاڕەکانی شاری هەولێر بە هاووڵاتییانی ساغ بکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli