بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) ئاشکرای کرد، تیمەکانیان سەرکەوتوو بوون لە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە لە ٢٥/٢/٢٠٢٦ سێ ئەندامی خێزانێکی لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر(ئەربیل) کوشتبوو.
ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتبارەکە کە ناوی (ئـ. ئـ. ع)ـە، لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن بەرەو شاری کەرکووک، دوای رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، بە برینداری قۆڵبەست کرا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاسایش، تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ئۆتۆمبێلی ماڵی قوربانییەکانی بردبوو، تاوەکو لە شارەکە دەرباز بێت، بەڵام چاودێریی وردی هێزەکانی ئاسایش رێگەی پێنەدا بگاتە شوێنی مەبەست.
لە میانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی ناسیووە، لە درەنگانی شەودا بە بێ ئاگاداری چووەتە ژوورەوە و پەلاماری داون.
هەروەها ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان، تۆمەتبارەکە پێشینەی نەخۆشیی دەروونیی هەبووە و وەک نەخۆش لە نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر تۆمار کراوە، هەروەها دەرکەوتووە کە بەدەست نەخۆشییەکی دەروونیی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و رادەستی دادگا کراوە تاوەکو رێکارە یاساییەکانی بەرانبەر بگیرێتە بەر.
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
بەڕێوەچوونی زنجیرە پانێڵی یەکەم دیداری زانستی (د. عەبدوڵڵا نەقشبندی) شاعیر و کەسایەتی دیاری عێراق.
3
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
4
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
5
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد