سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌کانیان تاوتوێ کرد.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا، لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌کانی تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و به‌دیهاتنی ئاشتی و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردەوە.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستانی به‌رز نرخاند که نه‌بووه به‌شێک له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که، هه‌روه‌ها داکۆکیی له هه‌ماهه‌نگیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری کرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان-عێراق وه‌ک هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت و خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.
پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاریکاریی هاوبه‌شی نێوانیان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.