مەسرور بارزانی سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشەکانی سەر هەرێم دەکات

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشەکانی سەر هەرێم دەکات

نیسان 18, 2026 14:53
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشەکانی سەر هەرێم دەکات
0

لایک

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق بە توندی سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کەس شەهید بوون. هاوکات داوای کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی کوردستان و ژێرخانی وزە دەکات.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی بەم شێوەی: 

بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەر بەردەوام بوون. 

سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان. 

دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین کە کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی کوردستان و ژێرخانی وزە ، لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بکەن. 

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق
 ٢٠٢٦-٤-١٨
 

En az 10 karakter gerekli