سێ پەرلەمانتاری تورکمان لە لیژنەی نوێنەران پۆستی جیاواز وەردەگرن

سێ پەرلەمانتاری تورکمان لە لیژنەی نوێنەران پۆستی جیاواز وەردەگرن

نیسان 8, 2026 19:26
سێ پەرلەمانتاری تورکمان لە لیژنەی نوێنەران پۆستی جیاواز وەردەگرن
0

لایک

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی فەرمیی خۆیدا، دەنگی لەسەر دیاریکردنی سێ پەرلەمانتاری پێکهاتەی تورکمان لە لیژنە هەمیشەیییەکاندا دا، کە تێیدا ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکەمانی، وەک ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ دەستنیشان کرا و گولسەل محەمەد عەبدولڕەحمان، بڕیاردەری ئەنجومەن، بووە ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز بە ئامانجی کارکردن لەسەر دۆسیە ستراتیژییەکانی وزە.

هاوکات، زولەیخا ئەلیاس وەک ئەندامی لیژنەی پەروەردە و سەرۆکی تەمەنی لیژنەکە هەڵبژێردرا بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروبارە پەروەردەیییەکان. لەم چوارچێوەیەدا، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکەمانی عێراقی، وێڕای پیرۆزبایی لە پەرلەمانتارەکان، جەختی لە گرنگیی کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەم لیژنانە کردەوە بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان.

هەروەها ناوبراو داوای لە سەرجەم کوتلە سیاسییەکان کرد کە پەلە بکەن لە تەواوکردنی ئیستحقاقە دەستوورییەکان، لە پێش هەموویانەوە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، تاوەکو بتوانرێت سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە وڵاتدا بچەسپێنرێت و خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی باشتر بگەنە دەست هەموو پێکهاتەکان.

En az 10 karakter gerekli