بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە یاریی ئەمڕۆی هەولێر(ئەربیل) بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچێت

بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە یاریی ئەمڕۆی هەولێر(ئەربیل) بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچێت

ئازار 31, 2026 13:14
بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە یاریی ئەمڕۆی هەولێر(ئەربیل) بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچێت
0

لایک

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا بڕیاریدا یاریی نێوان هەردوو یانەی (هەولێر و زەورا) بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری ئەنجام بدرێت، بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر بێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر بڕیاردرابوو یارییەکە بە هاندەرەوە بێت، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی ڕووبەڕووی شارەکە بووەتەوە و چەندین  درۆن لە ئاسمانی هەولێر(ئەربیل) تێکشکێندرا لە بەیانیی ئەمڕۆدا، بڕیاردرا یارییەکە تەنها لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاونیشتمانیان بەبێ هاندەر بەڕێوەبچێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر(ئەربیل) جەخت دەکاتەوە کە “سەلامەتیی گیانی هاندەران و هاونیشتمانیان لە هەموو دەستکەوتێکی ماددی و وەرزشی بە نرخترە”. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە یانەی هەولێر(ئەربیل) لە ڕووی داراییەوە زیانمەند دەبێت، بەڵام دووپاتی دەکەنەوە کە پاراستنی ژیانی خەڵک لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) داوای لێبووردن لە هاندەرانی دڵسۆزی یانەی هەولێر دەکات و هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازێت.

En az 10 karakter gerekli