دێربی ئیسپانیا کام مەدرید براوە دەبێت؟

دێربی ئیسپانیا کام مەدرید براوە دەبێت؟

ئه‌یلول 27, 2025 14:29
دێربی ئیسپانیا کام مەدرید براوە دەبێت؟
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ــی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ، ئیسپانیا و جیهان چاوەڕوانی یەکێک لە گەورەترین رووبەڕووبوونەی دێربی مەدریدن. دێربی مەدرید لە نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدە یارییەکە کاتژمێر ١٧:١٥ بە کاتی هەولێر (ئەربیل) لە یاریگای “واندە میترۆپۆلیتانۆ” بەڕێوەدەچێت و ملیۆنان بینەر لە سەرتاسەری جیهانەوە چاویان لەسەر دەبێت.

ریاڵ مەدرید: خاوەنی ١٥ نازناوی چامپیۆنزلیگ و ٣٥ نازناوی لالیگایە، وەک هەمیشە یەکێکە لە کاندیدە سەرەکییەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان. لەم وەرزەدا، ریاڵ مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، بەتایبەتی لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆ. هێزی هێرشبردنیان بە سەرکردایەتی هێرشبەران: ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان ئێمباپێ دەبێت.

ئەتلەتیکۆ مەدرید: ئەتلەتیکۆ ناسراوە بە بەرگرییە پتەوەکەی و هێرشە پێچەوانەکانی. ئەوان خاوەنی ١١ نازناوی لالیگان و هەمیشە ڕکابەرێکی سەرسەختی ڕیاڵ مەدرید بوونە بە سەرۆکایەتی دییگۆ سیمیۆنی. گەرچی ئەمساڵ ئاستی وەک پێویست نییە بەڵام هەمیشە لە یارییە گەورەکانی وەک دێربی بە باشترین شێوە ئامادە دەبن و چاوەڕوان دەکرێت یارییەکی پڕ لە ململانێ و جۆش و خرۆش بێت.

ستایلی یاریی کردن: ڕیاڵ مەدرید زۆرتر کۆنترۆڵی تۆپ دەکات و هەوڵی دروستکردنی دەرفەتی گۆڵ دەدات لە ڕێگەی پاسدان و جوڵەی یاریزانەکانیانەوە.

 لە بەرامبەردا، ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرگرییەکی قووڵ دەکات و هەوڵدەدات سوود لە هەڵەکانی ڕیاڵ وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانەی خێرا.
 

خاڵە بەهێزەکان:

ڕیاڵ مەدرید: هێڵی ناوەڕاستی بەهێز، توانای گۆڵکردنی بەرزی هێرشبەرەکانیان، و ئەزموونی گەورەیان لە یارییە گەورەکاندا.

ئەتلەتیکۆ مەدرید: بەرگرییە تۆکمەکەیان، لێهاتوویی ئالڤارێز لە دروستکردنی دەرفەت و گۆڵکردندا، و ڕۆحی شەڕانگێزی تیمەکە.
 

پێشبینی ئەنجام: شیکاری کردنی ئەنجامی ئەو یارییە لەو پەڕی قورسیدایە و زۆرکات پێشبینییەکان پێچەوانە دەبنەوە بەهۆی بەهێزی هەردوو یانە و ئەو رۆحیەتەی پێشکەشی دەکەن لە یاریگا.
ئەمساڵ ریال بە چەند پێکهاتەیەکی جیاوازەوە یاری کردووە و پێشبینی کردنی پێکهاتەکەی و شیکاری بۆ یاریەکە ئەستەم کردووە، لەلایەکی دیکەوە کوڕانی دیۆگۆ ئاستێکی مامناوەندیان هەبووە ئەمساڵ بەڵام وەک هەمیشە کاتێک رووبەڕووی ریال و بارسیلۆنا دەبێتەوە ئاست و ریتمی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەگۆڕێت و هەمیشە سوپرایزی جۆرا و جۆر ئامادە دەکەن.

ئاماری رووبەڕوو بوونەوە:

١٧٦ یارییان بەرامبەر بە یەکتر ئەنجامداوە

ریال مەدرید ٩١ بردنەوە

ئەتلەتیکۆ مەدرید ٤١ بردنەوە

لە ٤٤ یاریشدا یەکسانن
لەکۆتاییدا، ئەم دێربییە تەنها یارییەکی تۆپی پێ نییە، بەڵکو شەڕێکی شانازی و باڵادەستییە لە نێوان دوو زلهێزی یانەی ئیسپانیا.

En az 10 karakter gerekli