خوان لاپۆرتا بەفەرمی دەستی لە سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە کێشایەوە

خوان لاپۆرتا بەفەرمی دەستی لە سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە کێشایەوە

شوبات 9, 2026 17:52
خوان لاپۆرتا بەفەرمی دەستی لە سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە کێشایەوە
0

لایک

خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی دەستی لە سەرۆكایەتی یانەكە كێشایەوە، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەكە كە بڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی كردەوە: خوان لاپۆرتا و ٩ لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەكە دەستیان لە پۆستەكانیان كشاندۆتەوە.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی لاپۆرتا، رافا یووستی جێگری یەكەمی سەرۆك بەشێوەی كاتی دەبێتە سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە تا رێكەوتی ١ی تەمووزی ٢٠٢٦ لە پۆستەكە بەردەوام دەبێت.

خوان لاپۆرتا تەمەنی ٦٣ ساڵە بڕیاریداوە جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یانەی بەرشلۆنە هەڵبژێرێتەوە.

پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە لە رۆژی ١٥ـی ئاداری داهاتوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە فەرمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی یانەكە لە رێكەوتی ١ـی تەمووزی ٢٠٢٦ دەبێت.

En az 10 karakter gerekli