هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە مۆندیالی ٢٠٢٦

هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە مۆندیالی ٢٠٢٦

نیسان 1, 2026 10:48
هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە مۆندیالی ٢٠٢٦
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، هەڵبژاردەی عێراق خەونی ملیۆنان هاندەری بەدیهێنا و بە فەرمی گەیشتنی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، مسۆگەر کرد، دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی ٢-١ لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بباتەوە.

یارییەکە لەسەر یاریگای “مۆنتێری” لە وڵاتی مەکسیک بەڕێوەچوو، کاتژمێر ٦:٠٠ـی بەیانی دەستیپێکرد، تێیدا یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە ململانێیەکی بەهێز دەستیپێکرد و لە خولەکی ١٠دا، عەلی حەمادی، گۆڵی یەکەمی بۆ عێراق تۆمارکرد. بەڵام پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم و لە خولەکی ٣٨دا، یاریزان “مۆیسیس بانیاکا” گۆڵی یەکسانبوونی بۆ بۆلیڤیا بەدەستهێنا و گێمی یەکەم بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا، عیراق بە هێزێکی زۆرەوە گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی ٥٣دا، هێرشبەر ئەیمن حسێن، توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی عێراق تۆمار بکات.

بە پاراستنی ئەم ئەنجامە تا کۆتایی یارییەکە، هەڵبژاردەی عێراق بە فەرمی گەیشتە مۆندیالی ٢٠٢٦ـی بڕی، و کۆتایی بە ٤٠ ساڵ دابڕان و چاوەڕوانی هاندەرانی هێنا. بڕیارە مۆندیالی داهاتوو لە هەرسێ وڵاتی (ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک) بەڕێوەبچێت. 

ئەم سەرکەوتنە لە کاتێکدایە، هەڵبژاردەی عێراق لە ساڵی ١٩٨٦ـەوە نەتوانیبوو بگاتە یارییەکانی جامی جیهانی.

ئاهەنگ گێرانی عێراقییەکان بەم بەرەبەیانییە، بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژرادەی عێراق بۆ مۆندیال.

En az 10 karakter gerekli