ئەمریکا سزای سەر نەوتی ئێران هەڵدەگرێت

ئەمریکا سزای سەر نەوتی ئێران هەڵدەگرێت

ئازار 20, 2026 17:28
ئەمریکا سزای سەر نەوتی ئێران هەڵدەگرێت
0

لایک

کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ، ئەمڕۆ هەینی، ٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٦ ڕایگەیاند، لە پاش هەڵگرتنی سزاکان، لە ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژی داهاتوودا نەوتی ئێران دەگاتە بەندەرەکان.

لە میانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا کریس رایت ئاماژەی بەوە کردووە، “لەگەڵ هەڵگرتنی سزاکاندا، نەوتی ئێران دەست دەکات بە گەیشتن بە بەندەرەکان و پێشبینی دەکەین ئەم پرۆسەیە لە ماوەی ٣ بۆ ٤ ڕۆژدا دەست پێبکات.”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری وزەی ئەمریکا باسی لە پرسی یەدەگی ستراتیژیی نەوت کرد و وتی: “لە چەند مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە خستنەڕووی نەوت لە یەدەگی ستراتیژییەوە.” 

هەروەها روونیشی کردەوە: “ئێستا لە کیشوەری ئاسیا خواستێکی زیاتر لەسەر نەوت هەیە، بەڵام ئێمە بەشدارین لە پرۆسەیەکی دابەشکردنی هەماهەنگکراودا بۆ هاوسەنگکردنی پێداویستییەکان.”

ئەم لێدوانەی رایت دوای ئەوە هات کە سکۆت بایسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو ڕایگەیاند، رەنگە ئەمریکا سزاکانی سەر نەوتی ئێران هەڵبگرێت، ئەمەش بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

هاوکات ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکانی نەوت بەهۆی گرژییەکانی ڕرژهەڵاتی ناوەڕاست ناجێگیرییەکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران دەبێتە هۆی زیادبوونی دابینکردنی نەوتی جیهانی و ئەگەری کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر نرخی نەوت و بەکاربەران.

En az 10 karakter gerekli