وەزارەتی دارایی: گوژمەیەکی تری تەمویلی مووچە هات و سبەی بەشی کۆتاییش دەنێردرێت

وەزارەتی دارایی: گوژمەیەکی تری تەمویلی مووچە هات و سبەی بەشی کۆتاییش دەنێردرێت

ئازار 8, 2026 17:24
وەزارەتی دارایی: گوژمەیەکی تری تەمویلی مووچە هات و سبەی بەشی کۆتاییش دەنێردرێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، گوژمەیەکی تر لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، یەکشەممە ٨ـی ئاداری ٢٠٢٦ گوژمەیەکی تر بەبڕی (٣٦٥ ) ملیار و ( ٧٠٢ ) ملیۆن دینار وەک بەشێکی تر لەتەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان-عێراق خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان-عێراق لەلقی هەولێر (ئەربیل)ـی بانکی ناوەندی عێراق.

چاوەڕێ دەکەین سبەی دووشەممە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین.

En az 10 karakter gerekli