مووچەی مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم

مووچەی مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم

نیسان 9, 2026 16:23
مووچەی مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، مووچەی مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ـی نیسانی ٢٠٢٦، بڕی ٩٥٧ ملیار و ١٢٢ ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مانگی ئادار (سێ) خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە لقی هەولێر (ئەربیل)ـی بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێر (ئەربیل)ـی بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە، ١٢ـی نیسان و راستەوخۆ هەمان رۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە، دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli