داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق كەمتر لە دوو ملیارد دۆلار بووە

داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق كەمتر لە دوو ملیارد دۆلار بووە

نیسان 13, 2026 10:53
داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق كەمتر لە دوو ملیارد دۆلار بووە
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق كەمتر لە دوو ملیارد دۆلار بووە و لە باشوورەوە ١٤ ملیۆن و ٥٦١ هەزار بەرمیل و لە بۆری بەندەری جەیهانی تورکیاوە نزیكەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.

بەگوێرەی ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) كە وەزارەتی نەوت بڵاویكردوەتەوە، کۆی گشتی هەناردەی نەوت بە هەناردەی نەوتی خاوی کۆندێنساتیشەوە زیاتر لە ١٨ ملیۆن و ٦٠٤ هەزار بەرمیل بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، داهاتی هەناردەكرەكردنەكە بریتی بووە لە ملیارێك و ٩٥٧ ملیۆن و 121 هەزار دۆلار. کە کۆی قەبارەی نەوتی خاو کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە ماوەی مانگی ئازاردا هەناردە کراوە، گەیشتووەتە  ١٤ ملیۆن و ٥٦١ هەزار و ٥٣٤ بەرمیل. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هەناردەی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ملیۆنێك و ٢٧١ هەزار بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەی کەرکووک لە ڕێگەی هەمان بەندەرەوە گەیشتوەتە دوو ملیۆن و ٧٧٢ هەزار و بەرمیل نەوت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە تەنیا هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی شوباتـدا پێنج ملیۆن و ٥٥١ هەزار و ٦١٠ بەرمیل بووە. هەروەها داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٦ بریتی بوو لە ٩٩ ملیۆن و ٨٧٢ هه‌زار و ٢٢٠ به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و ٨١٤ ملیۆن و ٥٨٥ هه‌زار دۆلار بووه‌. بەوپێیەش داهاتی ئەم مانگە بەراورد بە مانگی شوبات نزیکەی پێنج ملیار دۆلار کەمیکردوە.

En az 10 karakter gerekli