ترەمپ باجی گومرگی بەسەر هەموو جیهان دەسەپێنێت

ترەمپ باجی گومرگی بەسەر هەموو جیهان دەسەپێنێت

شوبات 21, 2026 12:59
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر هەموو جیهان دەسەپێنێت
0

لایک

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەو باجە نوێیەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە سەپێنراوە، لە ٢٤ـی شوباتەوە کاری پێدەکرێت و بۆ ماوەی ١٥٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، ٢١ـی شوباتی ٢٠٢٦، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەو فەرمانەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ماوەی ١٥٠ رۆژ، باجی هاوردەکردن بە رێژەی ١٠٪ بەسەر ئەو کاڵایانە دەسەپێندرێت کە هاوردە دەکرێن بۆ ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو باجە کاتییانە لە ٢٤ـی شوبات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆ کردووە کە باجی بازرگانی لەسەدا ١٠ـی بەسەر هەموو وڵاتەکاندا سەپاندووە.

لەوبارەوە دادگای باڵای ئەمریکاش رۆژی هەینی، بەکۆی ٦ دەنگ بڕیاریدا دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی سەپاندنی باجی جیهانی نییە بەپێی یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی بە نائومێدکەر وەسفکرد و دادگای تۆمەتبارکرد بەوەی ملکەچی بەرژەوەندییە دەرەکییەکانە، جەختیشی کردەوە، “هەموو باجەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی لە جێبەجێکردندا دەمێننەوە.”

En az 10 karakter gerekli