بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق، کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باران بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان-عێراق پێشبینی کەشی ئەمڕ یەکشەممەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوام دەبێت، هەروەها کاریگەری تەم زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. پێشبینی بەفر بارینێکی کەمیش لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی
هەولێر (ئەربیل) : ١٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : ١١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ١٠ پلەی سیلیزی