وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سووریا لە پاریس کۆبوونەوە. میدیای فەرمیی سووریا دەڵێ، هەردوولا جەختیان لە “هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوان دوو وڵاتەکە” کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئاژانسی فەرمیی سانا بڵاویکردەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ پاریس کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە “پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان” و رێگەکانی “بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە” کرد.
پێشتریش شەیبانی لەگەڵ ژان نۆێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆببووەوە بۆ تاوتوێکردنی “بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژی” لەنێوان پاریس و دیمەشق.
هۆکاری سەردانی شەیبانی بۆ پاریس، کۆبوونەوەیەک بوو لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل.
سانا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە شاندێکی حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەسعەد شەیبانی گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێکرد.
بە گوێرەی سانا، “دانوستاندنەکان بە هاوئاهەنگی و نێوەندگیریی واشنتن بووە و تێیدا جەخت لە گەیشتن بە “رێککەوتنێکی ئەمنی هاوسەنگ” لەنێوان هەردوو وڵات کراوەتەوە.”
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا