به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی دیكه نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، سبه‌ینێش ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت, لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبونی تەم هەیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی دیكه نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفربارین بەردەوامی دەبێت. لەکاتەکانی شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆلی بەفر و باران دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند ده‌بێت و له نێوان ١٠ بۆ ٢٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت و پلەکانی گەرما بە ١ تــــا ٢ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەى شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و له نێوان ٥ بۆ ١٥ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینین لەنێوان ٧بۆ ٩ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل) : ٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٨ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٢ پلەی سیلیزی