وەرگەڕانی پاسێک لە کۆڵۆمبیا دەیان قوربانی لێکەوتەوە

وەرگەڕانی پاسێک لە کۆڵۆمبیا دەیان قوربانی لێکەوتەوە

كانونی یه‌كه‌م 15, 2025 08:38
وەرگەڕانی پاسێک لە کۆڵۆمبیا دەیان قوربانی لێکەوتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری فەرمانڕەوای هەرێمی ‘ئەنتیوکیا’ـی کۆلۆمبیا، ڕایگەیاند، دوێنێ، یەکشەممە، لە ئەنجامی وەرگەڕان و کەوتنە هەڵدێری پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان، ١٧ قوتابی مردن و ٢٠ ی دیکەش بریندار بوون.”

ئیدریس خۆلیان، فەرمانڕەوای هەرێمی ‘ئەنتیۆنیکا’ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ نووسیویەتی “پاسەکە، لەسەر ڕێگەی نێوان کەناری دەریای کاریبی و شارۆچکەی ‘تۆلۆ’ لە باکووری وڵات، وەرگەڕاوە کاتێک قوتابیانیانی قوتابخانەیەکی دواناوەندی لە گەشتێکی زانستی دەگەڕاندەوە.”

ئەو ناوچەیەکی پاسەکەی تێدا وەرگەڕاوە، شاخاوی و زۆربەی ڕێگەکانی ناستاندرد و قیرتاو نەکراون.

En az 10 karakter gerekli