کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچە جیاجیاکان و بارینی بەفرو باران لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیا جیا، لەدوایی نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووریی ئەگەری بەفر بارین هەیە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری نمە باران هەیە.
باسی لەوەشکردووە، کەشی سەنتەری پارێزگاکان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:-
هەولێر(ئەربیل): ١٣ پلە
سلێمانی: ١٢ پلە
دهۆک: ١١ پلە
زاخۆ : ١٣ پلە
کەرکووک: ١٤ پلە
هەڵەبجە: ١٢ پلە
سۆران: ٩ پلە
گەرمیان: ١٥ پلە