کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات

تشرینی دووه‌م 24, 2025 13:34
کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات
0

لایک

دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، لە سبەینێوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئێوارەی ئەمڕۆوە لەناوچەکانی رڕژئاوای عێراق ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بۆ سبەینێ سێشەممە لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بارانبارین ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و دەورووبەری دەگرێتەوە و بۆ ڕۆژی چوارشەممە دەگاتە زۆرینەی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینیدەکرێت، لە بەشێک لە ناوچەکان بارانبارین بە شێوەی نمەباران بێت، لەبەشێکی دیکەیاندا هەورە بروسکەی لەگەڵدابێت.

En az 10 karakter gerekli