سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی سەردانی عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی کرد و دوایین پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی شەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هێزە سیاسییەکان، سەردانی عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانییمان کرد.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانی دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی عێراق و ناوچەکەی تاوتوێ کرا، هەروەها ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە و ئەو پەیامانەی گەیاندیان، پابەندبوونی گەلی عێراقی بە پرۆسەی دیموکراسی دووپات کردەوە.
محەمەد سەمعان ئاغا هەروەها جەختی لە گرنگی دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە پارێزگای کەرکووک کە وەک مۆدێلێک بۆ فرەچەشنی نیشتمانی کاردەکات.
هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی پابەندبوون بە هێڵە کاتییە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بە شێوەیەک کردەوە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ خواست و ئەولەویەتە نیشتمانییەکانی گەلی عێراق.