به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ڕه‌وشی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزترده‌بنه‌وه، شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش ده‌ڵێت، “كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه”.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شی ناوچه جیاجیاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی ٢-١ پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر (ئەربیل) : ٢٤ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ٢٢ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ٢٢ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ٢٣ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ٢١ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : ٢٦ پله‌ی سیلیزی