دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سعودیه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه له ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ و له‌باره‌ی ئێرانیشه‌وه ده‌ڵێت، “ئێران ده‌یه‌وێت بگه‌نه ڕێككه‌وتن و پێده‌چێت به‌م نزیكانه بگه‌ینه ئه‌و ڕێككه‌وتنه”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٩ی تشرینی دووەم ی ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ له میانه‌ی كۆڕبه‌ندی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكا و سعودیه وتی، “هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سعودیه یه‌كێكه له هاوپه‌یمانییه به‌هێزه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆش گرێبه‌سته‌كانمان به به‌های ٢٧٠ ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ سعودیه واژۆ كرد”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك له پێشكه‌وتووترین چه‌كی ئه‌مریكی بۆ سعودیه دابین ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به پرسی ئێران، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد، “ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتنێك بكه‌ن و ئێمه‌ش توانا ئه‌تۆمییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به خێرایی و به هێزێكی زۆره‌وه نه‌هێشتوه”، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه “ئێران ده‌یه‌وێت بگه‌نه ڕێككه‌وتن و پێده‌چێت به‌م نزیكانه بگه‌ینه ئه‌و ڕێككه‌وتنه”.
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه، هه‌رسێ وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌ڵمانیا، فەڕه‌نسا، بەریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ٣٥ وڵاتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردووه و داوایانكردووه ئێران وه‌ڵامه‌كان بداته‌وه و ڕێگه به‌ده‌ستڕاگه‌یشتن به دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی و كۆگاكانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بدات كه مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بۆردومانكراون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا