جۆرجی جیسۆسی پورتوگالی ڕاهێنه‌ری تیپی نه‌سڕی سعودیه بڕیاریدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی و كاپتنی تیپه‌كه‌ی له گه‌شتكردن بۆ عێراق بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی زه‌ورا دووربخاته‌وه.
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، یانه‌ی زه‌ورای عێراقی میوانداری یانه‌ی نه‌سڕی سعودی ده‌كات، له گه‌ڕی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا.
ڕۆژنامه‌ی ریازی سعودی بڵاویكرده‌وه، جۆرجی جیسۆسی، ڕۆناڵدۆی له پێكهاته‌ی نه‌سڕ دوورخسته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یانه‌ی زه‌ورا كه سه‌رجه‌م یاریزانه پیشه‌گه‌ره بیانییه‌كانی دیكه‌ی له‌خۆگرتبوو.
ئه‌مه دووه‌مجاره ڕۆناڵدۆ له پاڵه‌وانێتییه كیشوه‌رییه‌كه دووربخرێته‌وه له یاریی یه‌كه‌میشدا به‌شداری نه‌كردووه، كه تیایدا نه‌سڕ به ئه‌نجامی ٥-٠ له یانه‌ی دۆشنبه‌ی تاجیكیی برده‌وه.
ڕاپۆرته سعودییه‌كان پێشتر ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، ئاماده‌نه‌بوونی ڕۆناڵدۆ له یارییه كیشوه‌ریه‌كانی نه‌سڕ بڕیارێكی هاوبه‌شی نێوان ئیداره‌ی یانه‌كه و جۆرجی جیسۆسی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه بووه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكی پێش وه‌رزدا بووه كه ئامانج لێی پشودانی یانه‌ی “دۆن” بوه له به‌شداریكردن له چه‌ند یارییه‌كی پاڵه‌وانێتی ئاسیای پله نزمه‌كان.
بڕیاره ڕۆناڵدۆ بۆ زۆربه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا پشوو بدرێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا (به‌هێزترین و ڕكابه‌ریترین چاپی كیشوه‌ره‌كه) به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، نه‌سڕ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌هێزی بۆ وه‌رزی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پیشه‌گه‌رانه‌ی سعودیه كردوه، به تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ته‌واو له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له چوار قۆناغی یه‌كه‌مدا چوار سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ستهێنا.
رۆژی چوارشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه یانەی نەسڕ لە یاریگای نێودەوڵەتی زەورا لە بەغدادی پایتەختی عێراق لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی ئاسیا میوانداری ده‌كرێت
ئەمە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر چاوەڕوانکراوە و بە تامەزرۆییەوە لەلایەن کۆمەڵگەی تۆپی پێی عێراقەوە چاوەڕوان دەکرێت، لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکی بەرفراوانی گشتی بۆ ئامادەبوونی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هەرچەندە تا ئێستا بەشداریکردنی پشتڕاست نەکراوەتەوە. چاوەڕوان دەکرێت ستاندەکانی یاریگای ١٦ هەزار کورسی بەتەواوی پڕبن، چونکە بوونی ڕۆناڵدۆ ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە، دەبێتە زیادکردنێکی مێژوویی بۆ ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە، کە عێراقییەکان بە دەرفەتێک دەزانن بۆ ئەوەی خولیای گەورەی خۆیان بۆ تۆپی پێ پیشانی ئەو کیشوەرە بدەن.