نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

ئاب 25, 2025 18:08
نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد
0

لایک

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێكەوتی ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٥،  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ زافه‌ر سراكايا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان-عێراق وعێراق له‌گه‌ڵ توركيا و دۆخى ناوچه‌كه‌  تاوتوێ كران.

هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و هاريكارى هاوبه‌شيان له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا بكات.

 نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كە هه‌رێمى كوردستان-عێراق، وه‌ك دراوسێيه‌كى گرنگ له‌ توركيا ده‌ڕوانێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندي هاوبه‌ش و درێژخايه‌ن كۆيان ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى ئه‌ردۆغان و ئاك پارتى له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان عێراقدا ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ سراكايا وێڕاى نيشاندانى خواستى به‌رده‌وامى توركيا بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان-عێراق له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ستايشى په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تی نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ توركيا و رۆڵى ئه‌رێنيى به‌ڕێزيان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ كردەوه‌.

پرۆسه‌ى توركیای بێ تیرۆر له‌ توركيا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ی نێوانیان بوو.

En az 10 karakter gerekli