نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێكەوتی ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٥، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ زافه‌ر سراكايا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان-عێراق وعێراق له‌گه‌ڵ توركيا و دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كران.
هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و هاريكارى هاوبهشيان له بواره جياكاندا كرده‌وه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا بكات.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كە هه‌رێمى كوردستان-عێراق، وه‌ك دراوسێيهكى گرنگ له توركيا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌ندي هاوبه‌ش و درێژخايه‌ن كۆيان ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى ئه‌ردۆغان و ئاك پارتى له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان عێراقدا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سراكايا وێڕاى نيشاندانى خواستى به‌رده‌وامى توركيا بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان-عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا، ستايشى په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تی نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ توركيا و رۆڵى ئهرێنيى به‌ڕێزيان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه كردەوه.
پرۆسه‌ى توركیای بێ تیرۆر له توركيا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ی نێوانیان بوو.