محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی و سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی یەکگرتووی عێراقی، ئەمڕۆ یەکشەممە، رێكەوتی ١٠ـی ئابی ٢٠٢٥، لە بەغدادی پایتەخت لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق کۆبووەوە.
لە میانەی سەردانەکەدا هەردوولا باسیان لە پرسە دێرینەکان کرد کە گرنگی هاوبەشی سیاسی و کۆمەڵایەتیان هەیە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنێک بوو بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو پەرلەمانی عێراق.
جگە لەوەش ڕێگاکانی هاوکاری بۆ پاراستنی مافەکانی تورکمان لە چوارچێوەی دەستکەوتە نیشتمانییەکان تاوتوێ کران.