مارکۆ روبیۆ: لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەین

مارکۆ روبیۆ: لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەین

ئاب 1, 2025 14:57
مارکۆ روبیۆ: لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەین
0

لایک

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەن. دەشڵێت، نایانەوێت لەگەڵ رووسیا بکەونە جەنگەوە.

ئەمڕۆ هەینی ١ـی ئابی ٢٠٢٥، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتەکەی پێكدادانی سه‌ربازیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ قبوڵنه‌كراو ده‌زانێت، بەوپێیەی مەترسییەکی زۆر گەورەیە دوو وڵاتی خاوەن ئەتۆم هێرشبکەنە سەر یەکتر.


هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، نایانەوێت لەگەڵ رووسیا بکەونە جەنگەوە و لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ترەمپ مۆڵەتی ٥٠ رۆژی بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا دا بە رووسیا و دواتر مۆڵەتەکەی کەمکردەوە بۆ ١٠ رۆژ و رووسیاش وتی، قسەکانی ترەمپ بە مانای جەنگی نێوان روسیا و ئەمریکا دێت.

En az 10 karakter gerekli