وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەن. دەشڵێت، نایانەوێت لەگەڵ رووسیا بکەونە جەنگەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١ـی ئابی ٢٠٢٥، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتەکەی پێكدادانی سهربازیی راستهوخۆ لهگهڵ رووسیا به قبوڵنهكراو دهزانێت، بەوپێیەی مەترسییەکی زۆر گەورەیە دوو وڵاتی خاوەن ئەتۆم هێرشبکەنە سەر یەکتر.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، نایانەوێت لەگەڵ رووسیا بکەونە جەنگەوە و لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ترەمپ مۆڵەتی ٥٠ رۆژی بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا دا بە رووسیا و دواتر مۆڵەتەکەی کەمکردەوە بۆ ١٠ رۆژ و رووسیاش وتی، قسەکانی ترەمپ بە مانای جەنگی نێوان روسیا و ئەمریکا دێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا