پێكهاتەی توركمان چەندین پۆستی نوێ لە ئاڵتون كۆپری وەرگرت

پێكهاتەی توركمان چەندین پۆستی نوێ لە ئاڵتون كۆپری وەرگرت

تەممووز 17, 2025 22:23
پێكهاتەی توركمان چەندین پۆستی نوێ لە ئاڵتون كۆپری وەرگرت
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكەوتی 17ـی تەمووزی 2025، ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق لە بڵاوكراوەیەكدا، کۆمەڵێک پۆستی ڕاگەیاند کە بۆ پێکهاتەی تورکمان لە قەزای ئاڵتون كۆپری دیاریکراوە.

هاوكات لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، ” سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاسپاردەکانی لیژنەی کەرکووک تایبەت بە ئاڵتون کۆپری پەسەند دەکات و سەرۆكی بەرەی تورکمانی عێراق، ئەو پۆستانە ڕادەگەیەنێت کە بۆ پێکهاتەی توركمان لە قەزای ئاڵتون كۆپری دیاریکراون”. و جەختیشی كردووە، ” ئەم ڕاسپاردانە داواکاری و بەدواداچوونی بەرەی تورکمانی عێراقییە بۆ پاراستنی مافی تورکمان”.

خۆشبەختانە محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆكی بەرەی تورکمانی عێراقی و سەرۆكی لیستی بەرەی تورکمانی یەکگرتووی عێراق،  کۆمەڵێک پۆستی ڕاگەیاند کە بۆ پێکهاتەی تورکمان لە قەزای ئاڵتون كۆپری دیاریکراون.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەو پۆستانەی کە بۆ پێکهاتەی تورکمان دیاریكراوە، نووسیویەتی، “بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای ئاڵتون کۆپری؛ بۆ نەتەوەی تورکمان، جێگری بەڕێوەبەری شارەوانی ئاڵتون کۆپری؛ بۆ نەتەوەی تورکمان، دانانی فەرمانبەرێکی تورکمان کە دەسەڵاتی کارگێڕی تەواو لە قەزای ئاڵتون كۆپری هەبێت”.

و لە بڵاوكراوەكەدا دووپاتیشی كردەوە، ” بەرەی توركمانی عێراق بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە مافە ئیداری و سیاسییەکانی پێكهاتەی تورکمان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکووک، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە زۆرینە تورکمانە”.

En az 10 karakter gerekli