سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخی كەركووك كرد.
محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق و سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی یەکگرتووی عێراق، سەردانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و لەگەڵ محەمەد حەسان نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی پارێزگای کەرکووک، بەتایبەت رووداوەكانی ئەم دواییەی ئاڵتونكۆپری كرا، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەكانی بەرەی تورکمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کرد.
هاوكات سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق داواكارییەكانی نەتەوەی توركمانی لە ئاڵتونکۆپری گەیاندە نەتەوە یەكگرتووەكان و جەختی لەسەر دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ پێکهاتەی تورکمانی و توانای پێدانی مافە ڕەواکانی خۆی لە نوێنەرایەتی و حوکمڕانیدا کردەوە.