كۆشکی سپی ڕایگەیاند، “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەرمانێکی جێبەجێکردنی ئیمزا کرد کە گەشتی هاوڵاتییانی 12 وڵاتی بۆ ئەمریکا قەدەغە کرد.”
سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، قەدەغەکردنەکە هاوڵاتییانی ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان، و یەمەن دەگرێتەوە، ئەمە جگە لە حەوت وڵاتی دیکە کە ترەمپ سنووردارکردنی سەفەری هاوڵاتییانی بەسەر ئەمریکادا سەپاندووە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئەمریکییەکان.
کۆشکی سپی ڕوونیکردەوە، بەیاننامەکە بەشێکی سنووردارکردنی هاتنە ناوەوەی خەڵکی حەوت وڵاتی دیکەیە کە بریتین لە بورۆندی، کوبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا.
ترەمپ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاندووە، “هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی شاری بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ، تیشکی خستە سەر مەترسییە گەورەکانی وڵاتەکەمان، لە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتییانی بیانی بەبێ پشکنینی دروست”.
ئەم فەرمانە لە 9ـی حوزەیرانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها ترەمپ ڤیزای بۆ خوێندکارانی بیانی لە زانکۆی هارڤارد قەدەغە کرد.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا