سەرچاوە میدیاییەکانی سەر بە گرووپی حوسییەکانی یەمەن ئهمڕۆ چوارشەممە، تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سهنعا و گەڕانەوەی بۆ خزمەتی فڕۆکهوانی ڕاگەیاند، ئەوەش دوای هەفتەیەک لە هێرشە توندوتیژەکانی ئیسرائیل کە بە تەواوی لە خزمەتگوزاری دەرچوو.
ئاژانسی هەواڵی سەبای سەر بە حوسییەکان لە زاری خالد ئەلشەیف، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەوە بڵاوکردەوە، تیمە تەکنیکییەکان چاکسازییەکانی ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکەیان تەواوکردووە کە بەهۆی بۆردوومانەکەوە دروستبووە، ئەوەش ئامادەیی فڕۆکەخانەکەی پشتڕاستکردەوە بۆ دهستپێكردنهوهی گەشتەکان.
نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشی چڕیان کردە سەر فڕۆکەخانەی سهنعا و بەتەواوی داخرا و سەرجەم گەشتەکانی تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە ڕاگارا.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگرییان لە مووشەکێک کردووە کە لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراوە و تاقمی یەمەنیش بەرپرسیارێتی هەڵدانی ئەو مووشەکەی لە ئەستۆ گرت.
یەحیا ساری، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان ڕایگەیاندووە، گرووپەکە مووشەکێکی بالیستیکیان بەرەو فڕۆکەخانەی بن گوریون لە نزیک تەلئەبیب هەڵداوە
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا