ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن چڕتر کردووەتەوە و درەنگانی شەوی ڕابردوو 29 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەی حووسییەکان لە پێنج پارێزگای یەمەن کردووە.
هێرشەکانی ئەمریکا بەندەری ڕەئس عیسا و دوورگەی کەمران لە سەلیف لە پارێزگای حودەیدە بۆمباران کردووە، هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکانی ئەمریکا پێگە و شوێنی حووسییەکانیان لە باشووری سەنعا بۆمباران کردووە.
ئەمریکا بەسێ هێرشی ئاسمانی کۆگاکانی چەکی حووسییەکانی لە سەربازگەی سەواد لە باشووری سەنعا بۆمباران کردووە و تەقینەوەیەکی بەهێزیش پایتەختی هەژاندووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا شەش هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی حووسییەکان لە ناوچەی بەنی مەتەر لە ڕۆژئاوای سەنعا.
بەگوێرەی میدیاکانی حووسی، لە بۆمبارانکردنەکانی ئەمریکا لە سەنعا 14 کەس بریندار بوون.
میدیاکان ڕاشیانگەیاند “ئەمریکا سێ هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەی حووسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سەعدە.”
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا